• ”کەس ناخورێنی پشتی من باشتر لە نێنوکی دەستی من”

    Posted on juli 31st, 2013 maaroufosmani No comments

    لە دونیای ئەمرودا ئاشکرا و رونە کە هیچ حیزبێک نابێتە نوینەری گەلێک و هیچ ئینسانێکیش بە رێبەری نەتەوەیەک ناناسرێ، مادام کە رای راستەوخویان لە خەڵک وەر نەگرت بێ. دیارە هەر تاکێک و گروپێک بووێ هەیە کە هەر کەسێک بەرێبەری خوێ بزانێ، بەڵام رێبەرێ نەتەویی جیا لەمەیە کە حیزببیک یان گروپێک بو خەلکێکی پەسندکا. ؛
    وەک نمونە، سەروک کوماری مەهاباد (قازی موحەمەد) لە هیچ کورو کوبونەوەیەک نە خوێ وەک ریبەری نەتەوەی ناساندوە، پێم وا نێ کە هیچ نوسراویەکیش لەم سەردەمەدا جەنابی وەک رێبەری نەتەوەی کورد ناساندبێ، گەرچی کوماری موهاباد بەرفراوانتر لەمەبوە کە ناوی لیندراوە. ؛

    گەر ئەمرو هەمو گروپەکان لە هەمو ناوچەکانی کوردوستان قازی بە رێبەری خویان ئەزانن، ئەم شانازێ ئەگەریتەوە بو قازی موحەمەد و دامەزرێنەرانی کوماری مەهاباد. دیارە خەبات کاری کورد زور هەبونە و هەشن کە هەر تاکیک و حیزبێکی کورد ئەتوانێ بەریبەری خوێ بزانێ بەڵام بی گومان کەس قەرزدار نێ بە قەبوڵی رێبەریک یا ریبەرانێکی زورەملی نەتوەیی، هەر وەک ئەوەی کە کەس رێبەری قازی موحەمەدی بە سەر کەس دا نەسەپاندوە و هەمولایەنەکان لە هەمو بەشەکانی کوردوستان خویان بە ئازادی خویان ئەمەیان پەسند کردوە. ؛

    هەر کومەڵە خەلکێک کە لە هەر شوێنیکی ئەم دونیایە پارچە پارچە کرابیت، جێگای داخە و حەسرەتە، یەکیک لەم ناحەقیانە لە خەڵکی کورد کراوە کە پێنج سەد ساڵ لەمەو پێش خاک و ئاوی بەسەردو وڵات دابەش کرا و چوار قەرن پاش ئەم پارچانە کەوتنە ناو چوار وڵاتی جیاواز.؛

    جیگای گومان نێ کە کولتوری هەریەک لەم بەشانەی کوردوستان سەرەرای جیاوازی، وەیک چونی زوریشیان هەیە. بە خوشیوە لە سی سالی رابردو دا هاتو و چوی دانیشتوانی پارچەکان لەگەڵ یەکتر و تەئسیری دامودەستگایەکانی راگەیاندن بەتایبەت مەدیا کوردیکان بەشیەوەیەکی گشتی ئیرتیباتیکی باشی لە نیو دانیشتوانی هەر چوار پارچەکان پیک هیناوە. ئیستا شادی هەر پارجەیەک ئەبێتە دەلیلی خوشی لەبەشەکانی تر و روداوە ناخوشەکانیش خەلکی بەشەکانی تری کوردوستان دەهەژینی. ؛

    زور ئاشکرایە کە بەروە رەوتی دێموکراسی چون و چارەسەری کێشەی کورد لە هەریەک لەم بەشانە جیا لە وەی کە خەڵکەکانی بەشانی تر شاد ئەکا، کاریگەری فەرهەنگی، کومەلایەتی، ئابوری و سیاسیش لە سەر دانیشتوانی پارچەکانیتر دادەنێ. ؛

    خو شتێکی نهینیش نی کە جارێ وابوە، پیدا هەڵچونو و شەری برا کوژی لە نیوان حێزبو ریک خراوەکانی دو بەش روی داوە کە زەرەر و زیانی زوریی لێ کەوتوتەوە و تەئسیری نالەباری لەسەر دانیشتوان داناوە. بەڵام بەخوشیوە ئەم کێشەیە ئێستا نەماوە و حەتا مەترسی رودانیشی ئیجگار کەمە. ؛

    بەڵام مەترسی هەر شەر و برا کوژی نێ. بەراستی دەست تێوەردانی هەر بەشێک یان گروپێکی پارچەیک لە کاروباری بەتاێبت سیاسی و کومەڵایەتی بەشیکی تر، جیا لە وەی کە ناکوکی لە نیوان خەلکی هەر دو پارچەکان پێک دێنی، ئەبێتە هوێ مل ملانەو بەر بەرەکانی تێکوشەرانی سیاسی و مەدەنی ناو پارچەکەی تر. ئەوەش غەیری دواکەوتویی و سەر لێ شێوانی خەلک، لە ئایەندەشدا ئەبیتە هوی بی متمانەی دانێشتوانی پارچەکان بە یەکتر. جگە لەوە، ‌هیچ حیزب و گەروپ و پسپوری پارچەیک گەر حوسنی نیەتیشیان هەبێ، لە موشکلەکانی پارچەیەکی تر وەک تێکوشەرانی خودی ئەم بەشە ئاگادار نین و شیوازی خەبات و چارە سەریشی وەک وان نازانن. هەر وەک ئێژن ” کەس ناخورێنی پشتی من باشتر لە نێنوکی دەستی من”؛

    ئەمرو یەک واقعیەتە کە پارتی دێموکراتو ێکیتی نیشتیمانی کوردوستانی ئیراق و پارتی کریکارانی کوردوستانی تورکیە لە ناو گروپەکانی هەر چوار پارچەی کوردوستان، گەورەترین هیزی سیاسی، سەربازی و کومەلایەتین و میدیا و دەمو دەستگای پروپاگاندی زوریان لە ئیختیاردا هەیە، ئەوەش مەتەرسی ئەوەی لێ دەکەویتەوە کە بو بەرژەوەندی خویان یان قازانجی بەشیک لە کوردوستان دەست بخەنە ناو کاروباری سیاسی و کومەڵاێتی پارچەیکی تر یان پارچەکانی تر. دیارە یارمەتی و برایەتی نێوانی حیزب و گروپەکان لە ولاتانی جیاواز، ئەمرو شتیکی ئاسایە، ئەم شتەی کە نگریس و نالەبارە، وابەستە کردنی گروپێک بە گروپێکی تر یان دەست تێوەردانی پارچەیەک لە کاروباری پارچەیەکی تر و یان دەخالەتی حێزبیک لە کاروبارێ حێزبیکی تر لە بەشێکی تر دایە.؛

    Leave a reply

Skapa din egna professionella hemsida med inbyggd blogg på N.nu