• ”رەخنەیەک لە نەزەراتی کاک ‌هێمن سێدی ،”سەبارەت بە بارودوخی کوردوستانی سوریە

    Posted on februari 1st, 2013 maaroufosmani 1 comment

    ئەمە گفتگۆی کاک هێمنی سەیدی خوشەویست لە گەڵ رادیو دەنگی ئەمریکا ییە، سەبارەت بە کردەوەکانی تورکیە لە ناوچەو و بە تایبەت لە سوریە.؛
    ئەسلی گفتگویە کە لێرە دا ببینن

    دیارە من لێرەدا وتەکانی کاک هێمن بە چاوێکی رەخنەگرانە چاو لێ دەکەم و پیشم وایە وتەکانی ئەوەندە بەنرخن کە بو ئەوەی ئەبن بخرێنە بەر سرنج و حەتا رەخنەیان لێ بگێری. ؛
    کاک هێمن زور بە دروستی گەماروی ئابوری کوردستانی سوریە لە گەڵ ئابلوقەی ئابوری غەزە کە تورکیە بە نائینسانی ئەزانی هەل دەسەنگێنێ و رونی ئەکاتەوە کە دڵ سوزی تورکیە بۆ خەلکی غەزە بنەمایکی ئینسانی نەبووە، بەلکو سیاسەتی دەسەلاتدارنی تورکیە دەم سەردەم دا، وای بە قازانج زانێوە. گەر واش نەبا یا نەبێ، بە پێ کام حوکمی ئینسانی ئەتوانی خەلکێ کی تر بخاتە ژیر گوشاری گەماروی ئابوری کە رەنگە هیچ ریگایەکی تریان نەبێ. ؛
    پاشان کاک هێمن ئاماژە بە وە دەکا کە گویا تورکیە گروپەکانی توندرو یا تورەی ئیسلامی دژ بە کورد بە هیز ئەکا. ؛
    ئەکرێ لێرەدا بلێم، پیـم وایە تەحلیلەکەی لێرەدا ساکارە . وجودی گروپە ئیسلامێکانی تورەی ئیسلامی دژ بە حکومەتی بەشار ئەسەد بە کەس رەد ناکرێتەوە. یانی ئەم گروپانە وەکو واقعیەتێک هەن و نەقشێکی بەرچاویشیان لە جوڵانەوەی دژ بە نیزامی بەشار ئەسەد هەێە. جا ئەوە گەر بە ویستی تورکیە دابندرێ، من گومانم لێ هەیە و پیشم وانێ کەس مەدرەکی ئەوەی لە دەست دابێ.؛
    هەر وەک ئەزانین تورکیە تەنیا وڵاتی یاریکەر لە ناو سوریەدا نێ، عەرەبستانی سعودی، قەتەر و میسر یا مصر رولێکی بەرچاویان لە سازدانی گروپە ئیسلامێکان لە ناوچو و لە سوریەدا هەیە، رەنگێشە ئەوە بە پێجەوانەی خواستی تورکیە بێ. ئەوەی گرینگە تورکیە لە جیاتی دوژمن کاری، ئیدارەکردن یا بە قەولی کاک هێمن دوستایەتی لە گەڵ ئەوان هەڵ بژاردوە و گەر ئەوە بە پیچەوانی مەنافیعی کوردیش بێ، لە دروستی ”سیاسەتی بە پێ مەنافعی تورکیە” کەم ناکاتەوە. دیارە منیش هەر وەک یەک ئینسان ئاواتە خواز بووم هەلو مەرەجی سوریە بە ئەمرو نەگا. و هەر وەک کوردیکش خوازیار بوم و هەم کە هەلو مەرجی کوردەکان زیاتر لەوە نەشیوی و لە گەڵ کاک هێمنیش تەواو کوکم کە گەماروی ئابوری تورکیە لە سەر کوردوستای روژ ئاوا ئەو پەری نامرڤایەتێ. بەڵام زور باش ئەزانین کەس بە ئارەزو با ئاواتەکانی ناگا و دونیا دونیای یاری کردنە… ؛
    هەلبەت با ئیشارە بە وەش بکەم کە یارمەتی تورکیە بە گروپە ئیسلامیکان ئەتوانێ بەو چاوەروانێ بێ ١- ئەم گروپە ئیسلامیانە نە کەونە بەر دەستی ئەلقاعیدە و گروپەکانی تری توند رو. ٢- شورای نەتەوی سوریە لەناو سوریەش رەخنەیەکی زوری لە سەرە و خەلکێ کی زور پشتیان تی کردووە، واتە سازبونی گروپە ئیسلام گەرایەکان، بە ویست یا بی ویستی تورکیە هەر روی ئەدا و تورکیەش دروست یا خەلەت لە گەڵ بەشار ئەسەد تازە ناگونجی و چارەیەکی غیری یارمەتی بە وان نێ…. دە دوا روژیش دا لە دوژمن کاری ئەم گرپانە دژ بە تورکیە کەم ئەکاتەوە. ؛

    کاک هیمن، باس لە وە ئەکا کە گەر گروپە ئیسلامێ کانی سوریە، لە گەڵ کوردەکان توشی شەر بن، چونکە کوردەکان بە ئیمانەوە بەشەر دین و ئەوانی تر بو پول، هیچ دەسکەوتێکیان نابێ.؛

    نازانم کاک هێمن چونی ئیمانی هەر دوو لایەنی ئەندازە گرتووە و یەکیان بە ئیماندار دادەنی و ئەوی تریان بە پوڵ؟ بەڵام گەر واش بێ، ئەم ئیدعایە بەداخەوە ئیدعایەکی واقیعی نێ. واقعیەتی قودرەت دە دونیای ئەمرو دا ، ئیمکانات، پول و هیزی پشتیوانە . کامە نیروی نیزامی مودیرنی دونیای ئەمرو لە بەر بیرو و باور، یان بو ئیمانیان شەر ئەکا؟ هەڵبەت بیرو و باوەر تەنیا فاکتورێکی تەئسیر دانەرە.؛

    بە بروای من سەرکەوتن یا شکستی گروپ یا حەتا مێلەتیک لە میدانی شەر وەدی نایە. گروپ یا نەتوەیەک ( گەر بتوانین هیزەکانی کوری سوریە بە نمایەندەی هەمو کوردوستانی سوریە دابنین، گەرچی لە وەش گومان هەیە- حەتا دەنگوی ئەمە هەیە گروپی دەسەلات داری ناوخوی کوردوستای سوریە ئیمکانی گەشە کردنی گروپەکانی تری کوردی نادا واتە ریگایان پێ ئەگرێ) ئەتوانێ سەرکەو تو بێت کە هەلەکان بدوزیەتوە و بو بردنە پێشی بەرنامەکانی خوی پلانی هەبێ.؛
    پێم وایە نابێ مونکیری یاری کردنی کوردی سوریە لە ناوچەدا بە قازانجی نیزامی بەشار ئەسەد بین جا چ بە پیوەندی، چ بی پەیوەندی، زوری فەرق نێ. گەر بە قازانجیشیان بێ، هیچ جیگای رەخنەی سیاسی نێ. (باسی حقوقی بەشری ناکەم یا سەرکوبەکانی کورد بە دەستی نیزامی بەعسی سوریە) باس باسی هەل قوزتنەوەی لایەنی کورد لە سوریەیە. بە بروای من، کوردەکانی سوریە، خوازیار یا بە پیچەوانی خواستیان گرێدراو بە لایەنگری لە نیزامیکی دوراو و قابیلی نیفرەتن، هەرچەند بو ئەوەش هیچ سەنەدیک نەبی، بەڵام ئێمە لە دادگا نێن. ئێمە لە کوملگا دا دەژین کە ئەفکاری خەلک بەسراوە بە میدیایەکانەویە و میدیایەکانیش لایەنگری کوردەکان یا یاری کوردەکان بە قازانجی ئەسەد زەق ئەکەنەوە.؛
    من پێم وایە کوردی سوریە زیرەکی کرد خوی لە شەری ویرانگەر پاراست، بەڵام هیچ زیرەکیک نی کە خو بخاتە بەر پلاماری نەیارانی دەوڵەتی سوریە- گەر لایەنی کورد لە سوریە بە تەعامول، گفتگو و دووان بتوانێ پێشی هەر کێشەیەک بگرێ، واتە هەولی دەوڵەتی تورکیە پوچەڵ کاتەوە، زیرکی کردوە.؛
    مەبەستم ئەوەیە، کە میدیای کوردی و رەخنەگری کوردی زور باش ئەبێ، پلانەکانی نەگونجاوی لایەنە کوردیکان زیادتر بدەنە بەر تیری رەخنە. واتە نەزەراتی وان لە سەر ئەفکاری کوردەکان تەئسیر گوزارە. ؛
    پێم وایە کاک هێمنیش لە گەلم موافیق بێ کە دەسەلاتی سیاسی ئەبێ رەخنەی ڵی بگیری، جا کورد بێ یان فارس، عەرەب بێ یان ئەجەم. بویە حکومەتێ هەریمی کوردوستانیش هەرچەندی رەخنەی ڵی بگیری کەمە. بەڵام زور سەیرە، زور یەک لە روشەنبیرانی کوردی کوردوستای روژهەلات لە هەر شوینیەک سیاسەتی ناوجەی حکومتی هەریم کوردوستان لە گەڵ پەکەکە دەموقابیلی یەک دابن، ئەوی چەوت ئەروانێتە مەسەلەکە و ریگای خەڵەت ئەروا ”حکومەتی هەریمی کوردوستانە”؟
    هەڵبەت ئەم دیرەی ئاخیر، ناروانیەتە گفتگویەکەی کاک هێمن دەو لێ دوانە دا، گەرچی توزیەکش لە رەخنەکانی جەنابی حکومەتی هەریمی ئەگرتەوە و ئە وەی هیچ رەخنەی لێ نەگیرا، ”لایەنیکی کیشەکە بوو ”.؛
    لە ئاخیر دا بە پیویستی ئەزانم کە بلێم، یەکیک لەو کەسانەی کە زورتری نوسراوەکانی ئەبینم و بو من جیگای سرنجن، نوسراوەکانی هیمن سەیدیە. ؛

     

    One response to “”رەخنەیەک لە نەزەراتی کاک ‌هێمن سێدی ،”سەبارەت بە بارودوخی کوردوستانی سوریە”

    1. Hemn Seyedi زۆر سپاس کاک مه‌عروفی به‌رێز بۆ تێبینی و رخنه‌کانت. زۆر به کورتی منیش چه‌ند تێبینیم هه‌یه. نه‌مگوتوه که تورکیه هێزه ئیسلامێ‌کانی پێک هێناوه و نه‌مگوتوه که ته‌نیا پشتیوانی هێزه ئیسلامێ‌کان هه‌ر تورکیه‌یه. به‌لکو باسی من ئه‌وه‌یه که تورکیه حازره پشتیوانیان لێ بکا. ئه‌مه نه ته‌نیا له کوردستان به‌لکو له ناوچه‌ عه‌ره‌بێکانی سوریه‌ش دیتراوه که تورکیه یا به‌شێک له تورکیه، پشتیوانیان لێ ده‌کا. سه‌باره‌ت به ”به‌بیرو بروا ” شه‌ر کردنیش که‌میک خراپم لێ حالی بوی. باسی من مقایسه‌ی ئیسلامێکان و کورده‌کان نه‌بوو به‌لکو مقایسه‌ی لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د- هێزی حکومی- و کورده‌کان بوو و ویستم بلێم ئه‌و سه‌رکه‌وتنه خێرا و به بایخانه‌ی که ئیسلامی‌کان له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی ئه‌سه‌د به ده‌ستیان هێناوه، له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی کورددا به ئاسانی به ده‌ستی ناهێنن. دلنیام جنابیشت وێرای بروا به هێز و ئیمکاناتی شه‌ر، بروات به بیر و باوه‌ریش له شه‌ردا هه‌یه و حاشا له به‌رز بونی وره و قولبونی باوه‌ری کورده‌کان به نیسبه‌ت لایه‌نگرانی جینایه‌تکاری ئه‌سه‌د ناکه‌ی. دیسان سپاس بۆ تێبینێ‌کانت و هه‌روه‌ها سپاس بۆ جیا کرنه‌وه‌ی من له ریزی رخنه‌گرانی ئوتوماتیکی حکومه‌تی هه‌رێم.

    Leave a reply

Skapa din egna professionella hemsida med inbyggd blogg på N.nu